بایدن دان بەکۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکاندا دەنێت

دەنگ نیوز

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، بەنیازە بەرەسمیی دان بنێت بەکۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان لەلایەن سوپای عوسمانییەکان، لە جەنگی یەکەمی جیھاندا.

بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، بڕیارە جۆ بایدن بەرەسمیی دان بنێت بە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان لەلایەن سوپای عوسمانییەکان لە جەنگی یەکەمی جیھاندا، کە بەھۆیەوە نزیکەی ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار ھاوڵاتی بوونەتە قوربانیی ھێرش و پەلامارەکانی سوپای تورکیا لەو سەردەمەدا.

چاوەڕوانیش دەکرێت لەکاتی دانپێدانان بە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان لەلایەن سوپای عوسمانییەکان، پەیوەندی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن ئاڵۆزتر ببێت.

بەپێی ھەردوو رۆژنامەی نیویۆرک تایمز و وۆڵ ستریت جۆرناڵ، بڕیارە بایدن رۆژی شەممە لە ١٠٦ەمین ساڵیادی ئەو تاوانەدا، دان بنێت بە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان لەلایەن سوپای عوسمانییەکانەوە.

زیاتر لە ١٠٠ ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکاش، داوایان لە بایدن کردووە پابەندی بەڵێنەکانی بێت و دان بنێت بە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان لەلایەن عوسمانییەکان لە جەنگی یەکەمی جیھاندا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *