عێراق مووچەى ملیۆنێک و 200 هەزار خانەنشینی راگرت
دەنگ نیوز
سەرۆکی دەستەی خانەنشینی عیراق رایگەیاند، نزیکەی ملیۆنێک و 200 هەزار موچەی خانەنشینی بەهۆی گرفتی جیاوازەوە ڕاگیراون، دڵنیایش دەداتە خانەنشینان کە مووچەکانیان لە بودجەی 2021دا مسۆگەرکراوە.
ئەیاد جبوری، رایگەیاند، “لە ئێستادا زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار کەس بە شێوەیەکی فەرمی و کارا مووچەی خانەنشینی وەردەگرن، و نزیکەی ملیۆنێک و 200 هەزار موچەی دیکەش تائێستا بەهۆی گرفتی جیاوازەوە کارا نەکراون”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئەنجامی وردبینییەکانیان بۆ تۆماری خانەنشینان زیاتر لە 45 هەزار مووچەی خانەنشینییان بەهۆی ساختەکارییەوە هەڵوەشاندووەتەوە.
جبوری، دڵنیایی دەداتە خانەنشینان و دەشڵێت: ” لەبودجەی 2021دا مووچەی خانەنشینان مسۆگەرکراوە و هیچ بڕە پارەیەکیان لێ نابڕدرێت”.