عێراق ٤.٥ ملیۆن دۆزی تری ڤاکسینی فایزەرھاوردە دەکات

دەنگ نیوز

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر گرێبەستی کردووە بۆ دابینکردنی چوار ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆزی تری ڤاکسینی کۆرۆنا.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی تەئکیدیی کردووەتەوە، لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر گرێبەستکراوە بۆ دابینکردنی ٤ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆزی تری ڤاکسینی کۆرۆنا.

رونیشیکردووەتەوە،  لە عێراق سێ جۆری ڤاکسین لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە پشتیان پێبەستراوە، ئەوانیش بریتین لە فایزەر و ئەسترازینیکا و سینۆفارم.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *