هاوپەیمانی فەتح وەڵامی مەسروور بارزانی دایەوە
دەنگ نیوز
سەرکردەیەکی هاوپەیمانی فەتح لەبارەی گفتوگۆ تەلەفۆنیەکەی سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند سوکایەتی بە هێزیی بەرگریی کراوە .
ئەمڕۆ تاهر دەراجی سەرکردە لە هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند وتەکانی نێوان مەسروربارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ئەنتونی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ، کە دوێنێ بە تەلەفۆنی ئەنجامیان دا، سوکایەتی بوو بە هێزە بەرگریکارەکانی عێراق کە ئەو بە مقاوەمە ناوی هێناون .
لە لێدوانێکیدا بۆ –بغداد الیوم- ڕایگەیاند : تاوانبارکردنی مقاوەمە بە هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی بەغداد و چواردەوری ناڕاستە، ئەو بە سەرسوڕمانەوە ڕایگەیاندووە کەی باوەڕدەکرێت گروپەکانی بەرگریی هێرش بکەنە سەر باڵیۆزخانە، یان بنکە سەربازییەکان و دواتر بەسەر هاوڵاتیاندا بکەوێت، ئەوە لە کاتێکدایە کە هێزیی بەرگریی ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە دژی تیرۆریستان، چۆن ڕێگەی تێدەچێت خەڵکی خۆی بکوژێت؟
لە درێژەی قسەکانیدا هاتووە : هێزی بەرگریی خاوەنی توانای سەربازی پێویستن و ناکرێت بیانەویت لە شوێنێک بدەن و بە سەر هاوڵاتیاندا بکەوێت .
جەختیشی کردەوە لە گفتوگۆی نێوان سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی ئەمریکادا سوکایەتی بە هێزە بەرگریکارەکان کراوە، هەروەها ڕاشیگەیاندووە هەرکەس و لایەنێک لەدەرەوە ئەو کارە بکات لەسەر بەرگریکاران ئەژمار ناکرێت .
دوێنێش موقتەدا سەدر ڕایگەیاند لای هەموان ئاشکرایە چەند لایەنێک هەیە دەیانەوێت ئاسایشی عێراق تێکبدەن و یەکێک لە ئامانجەکانیشیان دواخستن یان هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەکانی مانگی تشرینی دووەمی داهاتووە بۆیە هێرش دەکەن سەر هێزی داگیرکەری ئەمریکا، هەر دوێنێ موقتەدا سەدر لە توێتێکدا هانی خەڵکی عێراقی داوە کە بەرەو ئاشتی و دوور لە شەڕو شۆڕ هەنگاو هەڵبگرن و لە عێراقێکدا بژین دوور لە ئەجێندای دەرەکی و سەربەرزانە .