لە هەولێر کەسێک دەستگیرکرا خۆی وەک ئەفسەری دژەتیرۆر ناساندووە

دەنگ نیوز

دژە تیرۆری پارتی رایگەیاند، تاوانبارێکیان دەستگیرکردووە کە ناو و پێگەی ئەفسەری دژەتیرۆری بەکارهێناوە بۆ مەرامی تایبەت .

دژە تیرۆری پارتی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “دوای بەدەستهێنانی زانیاریی ورد لەسەر تاوانبار (ڕێوان ئەکرەم ئەحمەد)، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بە هاوکاری و هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر توانییان ناوبراو دەستگیر بکەن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵی، تاوانبار دانی بە تاوانەکانیدا ناوە، کە ناو و پێگەی ئەفسەری دژەتیرۆری پارتی و چەند کونسوڵخانەیەکی وڵاتانی بەکارهێناوە بە مەبەستی ساختەکاری و فێڵکردن بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی ماددی و گەیشتن بە مەرامە تایبەتەکانی.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دڵنیایی دەدەنە هاونیشتمانیان و هەموو لایەک، کە ئەرکیان پاراستنی ئاسایش و ئارامی و سەروماڵی هاوڵاتییان و دەستگیرکردنی تاوانبارانە و ڕادەستکردنیانە بە دادگا لەپێناو هێنانەدی دادپەروەری، بۆ بەجێگەیاندنی ئەو ئەرکە پیرۆزەش هەردەم چاوکراوەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *