ئەمریکا: لە عێراق بەرەنگاری تەحەدای سەربازی دەبینەوە
دەنگ نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەمریکادوپاتیكردەوە ، وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر تەحەدایەكی سەربازی لەعێراق.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەتویتێکدا بڵاو یکردەوە لەگەڵ هەرێم تاوتوێى هێرش و پەلامارەکانی هەولێریان كردووە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لەکارکردن لەگەڵ عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر تەحەدایەكی سەربازی و پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەعێراق و هەرێمی كوردستان.