نەتەوە یەکگرتووەکان: ئامادەی هاوکاری کەرتى تەندروستى عێراقین

دەنگ نیوز

نوێنەرى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق نیگەرانى خۆی بۆ ڕوداوى تەقینەوەکەى نەخۆشخانەى ئیبن خەتیبى بەغدا دەربڕی و ڕایگەیاندووە بە بیستنى هەواڵەکە شۆک بووە.

جینین بلاسخارت نوێنەرى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا کە میدیا عێراقیەکان بڵاویان کردووەتەوە نیگەرانى خۆی بۆ ئەو ڕوداوە دەربڕیوە کە دوێنێ شەو بە هۆى تەقینەوەیەکەوە ئاگرێکى گەورە لە نەخۆشخانەى ئیبن خەتیبی تایبەت بە چارەسەرى کۆرۆنا کەوتەوەو بووە هۆى مردن و بریندار بوونى ژمارەیەک هاوڵاتى .

لە ڕاگەیەنراوەکەى نوێنەرەکەى نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە: پەیڕەوکردنى سیستمى پاراستن و ئاسایشى زیاتر ڕێگردەبێت لە دووبارەبوونەوەى ئەو جۆرە کارەساتانە ، جەختیشى کردووەتەوە نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام گرنگى بە کەرتى تەندروستى عێراق داوە بەتایبەتى لەم سەردەمى کۆرۆنایەدا، هەموو ئامادەییەکیشى تێدایە هاوکارى ئەو کەرتە بکات تا کۆتایی بەم پەتایە دێت کە هەموو جیهانى گرتووەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *