وەزارەتی دارایی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

دەنگ نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابوریی نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی دەرەوەی وەزارەتەکە کردووە و دەڵێت، بە زووترین کات تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی کانوونی یەکەمی 2020، ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ژمێرکاری / بەڕێوەبەرایەتی ژمێرکاریی نامەڵبەندی بکەن. 

لە نووسراوەکەی وەزارەتدا هاتووە، سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی دەرەوەی وەزارەتەکە دەبێت مانگانە تەرازوی پێداچوونەوەی مانگانەی فەرمانگە نامەڵبەندییەکانتان ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری نامەڵبەندی بکرێت لە ماوەی ١٠ رۆژ لە کۆتایی هەموو مانگێک، هەر فەرمانگەیەک لە کاتی دیاریکراو تەرازووی پێداچوونەوە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو نەکات پێشینەی مانگانەی بۆ خەرجناکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *