لە دیالە بەهۆی تەقینەوەیەك حەوت کەس بوونە قوربانی
دەنگ نیوز
لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو لە پارێزگای دیالە- رۆژھەڵاتی عیراق، ئەفسەرێكی ھێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا كوژرا، هاوكات ئەفسەرێك و پێنج سەربازی دیكەیش برینداربوون.
میدیاكانی عیراق لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویانكردووەتەوە، بۆمبێكی چێنراو لە ناوچەیەكی باكووری رۆژھەڵاتی شاری باقووبە سەنتەری پارێزگای دیالە بە كاروانێكی ھێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرادا تەقیوەتەوە.
بەوتەی سەرچاوەكە، لەئاكامی تەقینەوەكەدا ئەفسەرێكی ھێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا كوژراوەو هەروەها ئەفسەرێك و پێنج سەربازی دیكەیش برینداربوون.
تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكە رانەگەیاندووە.