راپۆرتی دووەمی چاكسازی ئاراستەی پەرلەمان کرا

دەنگ نیوز

حكومەتی هەرێمی كوردستان راپۆرتی دووەمی لیژنەی باڵای چاكسازیی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتایازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان رادەستی پەرلەمان كرد.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، راپۆرتی دووەمی لیژنەی باڵای چاكسازیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی مووچە، دەرماڵەو بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی گەیشتە پەرلەمان، لەئێستادا راپۆرتەكە لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانە و بڕیارە دواتر ئاڕاستەی لیژنەی دارایی بكرێت..

پرۆژەیاسای چاکسازی لە مووچە و خانەنشینی و دەرماڵە و ئیمتیازاتەکانی دیکە، لە خولی پێشووی پەرلەمان پەسندکرا، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی خەڵک لە مووچە و خانەنشینی پلەباڵاکان و کەمی مووچەی خانەنشینی فەرمانبەران پرۆژەکە گەڕێندرایەوە بۆ حکومەت.

یاسای چاكسازی لە 19 ماددە پێكهاتووە، لە 16-01-2020 لە پەرلەمان ‏‏دەرچووە رۆژی 03-02-2020 لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان واژۆی لەسەر کرا.

لە سەرەتای مانگی7ی ساڵی رابردوو یاساكە چووەتە بواری ‏جێبەجێكردنەوە.‏ لە 01-07-2020 یەکەمین راپۆرتی چاکسازیی درایە پەرلەمانی کوردستان و حکومەت بڕیاریداوە هەر سێ‌ مانگ ‏جارێك راپۆرتێك لەسەر چۆنێتی ‏جێبەجێكردنی یاساكە بداتە پەرلەمانی ‏‏كوردستان ‌و دیوانی چاودێری دارایی. 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *