بوودجە بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی تەرخاندەکرێت

دەنگ نیوز

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم رایدەگەیەنێت، بۆ بەرەنگاربوونەوەی لێکەوتەکانی وشکەساڵی، بڕیاری گرتنەبەری کۆمەڵێک رێوشوێنماندا و لایەنە پەیوەندیدارەکانم راسپارد بۆ ھەماھەنگی کردن بەمەبەستی کەمکردنەوەی زیانەکان.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیوێتی، بۆ بەرەنگاربوونەوەی لێکەوتەکانی وشکەساڵی، بڕیاری گرتنەبەری کۆمەڵێک رێوشوێنمان دا لە تەرخانکردنی بودجەی تایبەت و گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و وڵاتانی دراوسێ لەگەڵ ھەوڵدانی مسۆگەرکردنی ئاوی پاکی خواردنەوە بۆ ھاوڵاتیان. 

راشیگەیاندووە، لایەنە پەیوەندیدارەکانم راسپارد بۆ ھەماھەنگی کردن، بەمەبەستی کەمکردنەوەی زیانەکان و پلانی حکومەتم بۆ ڕووبەڕووبونەوەی دیاردەکە خستەڕوو، کە بەشێکیان بۆ ساڵانی ئایندەن لە چەشنی دروستکردنی بەنداوی بچوکی گلدانەوەی ئاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *