بەرپرسی هەولێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

دەنگ نیوز

بەگوێرەی نوسراوێکی فەرمانگەی هەڵبژاردنەکان، لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، کە لە ( ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ ) دەرچووە و تێیدا چەند بڕیارێکی کۆمیسیۆن ڕاگەیەندراوە، کە گۆڕانکارییەکانی ئۆفێسی هەولێری کۆمسیۆن بەمشێوەیە؛.

(عەبدولڕەزاق موشیر) بەڕێوەبەری ئۆفێسی هەولێری کۆمسیۆن لە پۆستەکەی لابراو رەوانەکرا بۆ بنکەی تۆمارکردن لە (باداوە).

(حەیدەر محەمەد ئەکرەم) لە پۆستی بەڕێوەبەری ژووری تۆماری دەنگدەران لابراوەو کراوە بە بەڕێوەبەری ئۆفێسی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن لەشوێنی بەڕێوەبەرە لابراوەکە.

(کاروان عومەر حسێن) لە بنکەی تۆمارکردنی (باداوە) گواستراوەتە بۆ ئۆفێسی هەولێرو کراوە بەبەڕێوەبەری ژوری تۆماری دەنگدەران.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *