داوادەکرێت هاوپەیمانان لە عێراق بکشێنەوە
دەنگ نیوز
اوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاند، پێویستە هێزە شەڕکەرەکان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەعێراق بکشێتەوە .
نووسینگەی قاسم ئەعراجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بڵاویكردەوە، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی، ئولریک شانۆن باڵیۆزی کەنەدای دڵنیا کردۆتەوە کە پێویستە هێزە شەڕکەرەکانی ناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق پاشەکشە بکەن و خاكی عێراق بەجێبهێڵن ئەویش بە پێی خشتەیەک كە بۆكشانەوەی هێزەكان دیاریكراوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی نوسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق كراوە ئەویش لەپێناو پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
هەروەها لەراگەیەندراوەكە باس لە بارودۆخی شەنگال كراوەو عێراق داوای لەكەنەدا كردووە کە بەشدارییەکی ڕوون و ئاشکرای هەبێت لە ئاوەدانکردنەوەی ئەو قەزایەدا.