سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی سلێمانی هەڵبژێردران
دەنگ نیوز
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ دەنگدان لەسەر ئەنجومەنی نوێی شارەوانی سلێمانی کۆبووەوەو سەرۆک و جێگر و ئەندامانی ئەنجوومەنەکە هەڵبژێردران.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ ی نیسانی ٢٠٢١، ئازاد حەمە ئەمین، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، دوای کۆبوونەوەکە بە میدیاکانی ڕاگەیاند، سەرۆکی شارەوانی و جێگری سەرۆک و ١١ ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی هەڵبژێردران و کۆی هەڵبژێردراوان لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانییەوە دەنگی پێویستیان هێنا .
وتیشی: لە داهاتوودا ئەم ئەنجوومە نوێیە بەشێوەیەکی کرداری دەستبەکار دەبن، لەمەودوا هەموو سێکتەرە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لەژێر چاودێری ئەنجوومەنی شارەوانییەکاندا دەبن.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەتوانرێت لە داهاتوودا ژمارەی ئەندامی ئەنجوومەنەکان زیاد بکرێت.