فەرمانبەرە گرێبەستەكانی عێراق دەكرێنە هەمیشەیی

دەنگ نیوز

حكومەتی عیراق چارەنووسی فەرمانبەرە گرێبەستەكان یەكلایی دەكاتەوە، ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانیش دەڵێت: لەیاسای بودجی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2021، سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی ماوەی پێنج ساڵ بەسەر گرێبەستەكانیان تێپەڕیوە، دەكرێنە هەمیشەیی.

محەمەد شەبەكی، ئەندامی لیژنەی كاروباری دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاندووە، لەكاتی پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2021، ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر بڕگەی تایبەت بە فەرمانبەرە گرێبەستەكان دا، بەگوێرەی بڕگەكەش، هەر فەرمانبەرێك كە ماوەی پێنج ساڵ بەسەر گرێبەستەكەیدا تێپەڕبووبێت، دەخرێتە سەر میلاكی گشتی و وەك فەرمانبەری هەمیشەیی مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەتا بڕیاردرا تەنها ئەو فەرمانبەرانەی كەرتی كارەبا بكرێنە هەمیشەیی، كە ماوەی 10 ساڵە وەك گرێبەست كاردەكەن، دواتر رێككەوتن لەسەر بەهەمیشەیی كردنی سەرجەم ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانەی كە ماوەی پێنج ساڵ بەسەر گرێبەستەكانیاندا تێپەڕیوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *