ئەمریکا: نیگەرانین لە سیاسەتی ئێران لە عێراق
دەنگ نیوز
” کینیس ماکنزی” فەرماندەی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند ، وڵاتەکەی نیگەرانە لە سیاسەتەکانی ئێران لە ناوچەکە بەتایبەت لە عێراق .
ماکنزی لە کۆربەندێکدا کە بە ئۆنلاین بەرێوەچوو ڕایگەیاند ، ئێران ھاوبەشەکانی لەناوچەکەدا بەکاردەھێنێت بەتایبەت لە عێراق ، ئەمەش جێی نیگەرانیی واشنتۆنە.
ە عێراق دەیان گروپی چەکدار ھەن کە زۆرینەیان سەر بە حەشدی شەعبین و واشنتۆن بە ھاوبەشەکانی ئێران ناویان دەبات ، لەماوەی رابردووشدا بەپرسیارێتی ئەو ھێرشانەی لە عێراق کرانە سەر باڵیۆزخانە و دیبلۆماتکارانی ئەمریکا ، خستە ئەستۆی ئەو گروپانە.