بڕیاردرا دەرگای قوتابخانەکان بە داخراوی بمێننەوە
دەنگ نیوز
لیژنەی باڵای بەرنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڕیاریدا دەرگای خوێندن لە قوتابخانەکان بە داخراوی بمێننەوە.
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند بۆ ئەوەی ئەمساڵی خوێندن نەفەوتێت، حکومەت هەموو ڕێکارێک دەگیرێتەبەر .
جوتیار عادل ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بڕیاریدا، هەرسێ رۆژی جەژن قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری ڕابگەیەندرێت لە هەرێمی کوردستان.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاردراوە گەشتەکانی هاتن و چوون بۆ وڵاتی هیندستان ڕابگیرێت و هەر کەسێکش لەو وڵاتەوە بگەڕێتەوە بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ کەرەنتین دەکرێن.
سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی خوێدنیش جوتیار عادل ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان چاوەڕوانی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی دەکەن لەسەر دۆخی کۆرۆنا، بۆ ئەوەی بتوانن لە دوای جەژن دەست بە خوێندن بکرێتەوە لە هەرێمی کوردستان.