داوای بەگەڕخستنی پاڵاوگە یاساییەكان دەكرێت

دەنگ نیوز

لیژنەی وزەو سامانەسروشتیەکان لە پەرلەمانی كوردستان، بۆ چارەسەرکردنی نرخ و کوالێتی بەنزین و گازوایل یاداشتێك ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكات.

لە نوسراوێكدا عەلی حەمە ساڵح، سەرۆكی لیژنەی وزەو سامانەسروشتیەکان و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی كوردستان لە یاداشتێكدا كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كردووە، تیایدا رایگەیاندووە، بۆ چارەسەرکردنی نرخ و کوالێتی بەنزین و گازوایل وەك لیژنەكە داوای بەگەڕخستنی پاڵاوگە یاسایەکان دەکەین.

لە یاداشتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، ئێستا کۆمەڵێک بازرگانی بەرژەوەندی خواز ڕێگرن لە وەگەڕخستننی پاڵاوگەکان بۆ عێراق کاردەکەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە لەهەرێمی كوردستان بەبەراود بەشارەكانی دیكەی عێراق نرخی بەنزین بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە، بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دوای دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرانبەر بەدۆلاری ئەمریكی دێت، ئەوەش نیگەرانی لای هاوڵاتیان و شۆفێران دروستكردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *