گەشتی ئاسمانی نێوان عێراق و هیندستان راگیرا

دەنگ نیوز

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند، عێراق سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هندستان هەتا کاتێکی نادیار ڕاگرتووە.

ڕۆژی چوارشەممە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی بریاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی هاتن و چوونی گەشتیارانی لەسەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراقەوە بۆ وڵاتی هندستان تا کاتێکی نادیار ڕاگەیاند.

لەڕاگەیەندراوەکەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقدا هاتووە، هۆکاری ڕاگرتنی گەشتەکان دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهندستان و ئەم بڕیارە هەتا ئاگادارکردنەوەیەکی دیکە کاری پێدەکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *