ڤایزەرحه‌بی دژە کۆرنا به‌رهەمدێنێت
دەنگ نیوز
لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ( CNBC ) سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ڤایزه‌ر” ئه‌لبێرت بۆرلا”، ڕایگەیاندووە” ئومێدی ئه‌وه ده‌خوازێن كه ده‌رمانی چاره‌سه‌ری كۆرۆنا به‌م نزیكانه مۆڵه‌تی به‌كارهێنانی پێبدرێت.
لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا، بۆرلا تایبه‌ت به کەناڵەکەی ڕاگەیاندووە، ” له‌دوای به‌رده‌ست بوونی ئه‌م ده‌رمانه چیتر پێویست ناكات كه‌س بۆ چاره‌سه‌ر بچێته نه‌خۆشخانه و ده‌توانرێت له‌ڕێی ئه‌م ده‌رمانه‌وه چاره‌سه‌ر وه‌ربگیرێت و بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت پێویسته بو سێ قۆناغ تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م ده‌رمانه بكرێت”.
له قۆناغی یه‌كه‌مدا له‌مانگی ٣ ی ئه‌مساڵدا كۆمپانیاكه ده‌رمانه‌كه‌ی له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێك تاقیكردۆه‌وه و ناوی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رمانه PF-07321332 یه و ئه‌م ده‌رمانه به شێوه‌یه‌كی دیكه‌ی ئێستا بۆ چاره‌سه‌ری ئایدز و هه‌وكردنی جگه‌ر به‌كارده‌هێندرێت.