لە کوردستان شەش حزبی نوێ بەشداری هەڵبژاردن دەکەن

دەنگ نیوز

لە ھەرێمی کوردستان ٦٨% دەنگدەران تۆماری بایۆمەتری دەنگدانیان نوێ کردووەتەوە و لە ھەولێر و دھۆکیش ٦ حزبی نوێ ناوی خۆیان بۆ ھەڵبژاردن تۆمارکردووە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە ئامادەکارییەکانی بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامە.

حسێن رەقیب حسێن بەڕێوەبەری دەستەی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە ھەرێمی کوردستان ٦٨% دەنگدەران کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان نوێ کردۆتەوە، لەو رێژەیەش لە سلێمانی ٦٨% و لە ھەولێر ٦٣% و لە دھۆک ٧٣%ی دەنگدەران کارتەکانیان نوێ کردووەتەوە.

راشیگەیاند، لە پارێزگای ھەولێر پێنج حزبی نوێ بۆ بەشداری لە ھەڵبژاردن ناویان تۆمارکردوە، لە دھۆکیش حزبی نیشتمانی ئاشوری ناوی تۆمارکردوە، بەڵام لە سلێمانی ھیچ حزبێکی نوێ ناوی تۆمار نەکردووە.

بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، لە سلێمانی ملیۆنێک و ٣٦١ ھەزار و ٩٧١ کەس مافی دەنگدانیان ھەیە لەو ژمارەیەش ملیۆنێک و ٣٦١ ھەزار و ٩٧١ کەس کاتر بایۆمەترییان نوێ کردووەتەوە، لە ھەولێر ملیۆنێک و ٢٢٢ ھەزار کەس مافی دەنگدانی ھەیە و ٧٤١ ھەزار ٣٥٣ کە بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە، لە دھۆکیش ٨٢٧ ھەزار و ٦٥٨ کەس مافی دەنگدانیان ھەیە، لەو ژمارەیەش ٥٨٣ ھەزار و ٢١٦ کەس بایۆمەترییان نوێ کردۆتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *