چەند گەڕەکێکی هەولێر بێ کارەبا دەبن
دەنگ نیوز
پرۆژەی پێوەری زیرەكی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای هەولێر رایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەنەوە کەبۆ پاراستنی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتیان، ئەو شوێنانە رۆژانە پێوەری زیرەکیان بۆ دەبەسترێت، لەكاتژمێر 7:00ی بەیانی تاكو كاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت.
پرۆژەی پێوەری زیرەكی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای هەولێر لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشكردوە، “هاوڵاتیان لەسنوری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەكەینەوە، سەرجەم ئەو گەڕەك و شوێنانەی پێوەری زیرەكیان بۆ دەبەستێت، وەزارەتی كارەبا بەناچاری بۆ سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتیان، لەكاتژمێر 7:00ی بەیانی تاكو كاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت”.
ئەوەش هاتوە، “ئەم رێكارەش بۆ پاراستنی گیانی تیمەكانی كارەباو هاوڵاتیانە كە پێشتر چەند حاڵەتێكی نەخوازراو دوچاری تیمەكانی كارەبا بوە”.