ئەمریکا داوا لە تورکیا دەکات دەستبەرداری مووشەکی ئێس ٤٠٠ بێت

دەنگ نیوز

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوا لەتورکیا دەکات دەستبەرداری کڕینی سیستمی بەرگری ئێس ٤٠٠ی روسی بێت.

بلینکن لە لێدوانێکدا رایگەیاند، کڕینی مووشەکی ئێس ٤٠٠ی روسی لەلایەن تورکیاوە مەترسییە لەسەر ئاسایشی ئەمریکا و بەڕوونی بەو وڵاتەیان وتووە کە دەستبەرداری گرێبەستەکانی کڕینی ئەو مووشەکە روسییە ببێت. 

دەشڵێت، بەکارھێنانی ئەو مووشەکە پێچەوانەی ئەو بەڵێنەیە کە ھاوپەیمانەکانیان لە لوتکەی “وارشۆ”ی ساڵی ٢٠١٦ بۆ کەمکردنەوەی پشت بەستیان بە چەکی وڵاتانی تر دایانبوو.

بەڵام ھەفتەی رابردوو “مەولود چاوش ئۆغلۆ” وەزیری دەرەوەی تورکیا وتبووی، وڵاتەکەی دانوستانی تر دەکات لەگەڵ روسیا بۆ کڕینی کاروانێکی تری سیستمی دژە مووشەکی ئێس ٤٠٠.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *