باشترینەکانی ئۆسکاری 2021 دیاریکران

دەنگ نیوز

ئەمساڵ بەهۆی بەردەوامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دیاریکردن و دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار کەمتر لە جاران قەرەباڵخی هەبوو و تێیدا باشترینەکانی ساڵ هەڵبژێردران.

بۆ ئەمساڵ باشترین فیلم درایە فیلمی nomadland کە دەرهێنەرەکەی یەکەمین ژنی نا سپی پێستە ئەو خەڵاتە وەردەگرێت و فیلمەکەی باسترین فیلم و خۆشی Chloé Zhao وەک باشترین دەرهێنەر خەڵاتی وەرگرت.

خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو درایە Anthony Hopkins لە فیلمی “باوک” دا و باشترینی ئەکتەری ژنیش درایە Frances McDormand لە فیلمی nomadland.

لەگەڵ ئەوانەشدا ئەمساڵ خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین سیناریۆی ئۆریجیناڵ درایە فیلمی Promising young women و فیلمی Another Round  خەڵاتی ئۆسکاری بۆ فیچەری نێودەوڵەتی بردەوە.

لە درێژەی خەڵاتەکانی ئۆسکاردا دانیێل کالویا خەڵاتی ئۆسکاری  باشترین ئەکتەری یاریدەدەر لە فیلمی Judas and the black Messiah بردەوە و فیلمی If anything happens I love you خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین کورتەفیلمی ئەنیمەیشن بردەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *