عێراق ھەوڵدەدات گازی سرووشتی لە سووریاوە ھاوردە بکات

دەنگ نیوز

عێراق ھەوڵدەدات گازی سروشتی لە سوریاوە ھاوردە بکات، ئەوەش لە کاتێکدایە عێراق ڕۆژانە بڕێکی زۆر گازی سروشتی بەفیڕۆ دەدات.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق  لە شاری بەغداد، لەگەڵ ” بەسام تەعنە” وەزیری نەوت و سەرچاوە سروشتییەکانی سوریا کۆبووەوە و ڕایگەیاند، گفتوگۆیان لە بارەی پرسی گازی سروشتی کردووە و عێراق پلان دادەنێت بۆ کڕین و ھاوردەکردنی گازی سروشتی لە سوریاوە، لەگەڵ ئەو وڵاتەش لە ڕێککەوتن نزیکبوونەتەوە و ئەگەریشی ھەیە ھەر لە ڕێگەی خاکی سوریاوە، گازی سروشتی لە میسڕەوە ھاوردە بکەن.

جێی ئاماژەیە، لە ئێستادا عێراق پشت بە کڕینی گازی سروشتی ئێران دەبەستێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *