شارەوانی هەولێر: جەژنانە مەدەن بە کارمەندانی شارەوانی

دەنگ نیوز

شارەوانی هەولێر داواكردنی پارە لە هاووڵاتیان لەلایەن كرێكارانی شارەوانییەوە بەناوی جەژنانە، بەهەموو شێوەیەك رەتدەكاتەوە، داواش لە هاووڵاتیان دەكات ئەگەر ئەو كرێكارانە بەزۆرەملێ داوای جەژنانەیان كرد، پەیوەندی بە شارەوانییەوە بكەن بۆئەوەی لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكرێت.
 
سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ 29-4-2021 بڵاویكردووەتەوە، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانی شاری هەولێری كردووە، كە بەهیچ شێوەیەك بەناوی جەژنانە پارە نەدەن بە كارمەندان و كرێكارانی شارەوانی، هەر كارمەندێك یان كرێكارێكیش لە سنوری هەر شەش شارەوانی هەولێر داوای پارەی كرد، راستەوخۆ پەیوەندی بكەن بەم ژمارانەی خوارەوە بۆئەوەی لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێت.
07511624550 – 07514146642

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *