تورکیا کوژرانی دوو سەربازی وڵاتەکەی لە هەرێم ڕاگەیاند

دەنگ نیوز

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، دوو سەربازی وڵاتەکەی لە ئۆپراسیۆنەکانی لە هەرێمی کوردستان لە ئۆپراسیۆنی دژ بە گەریلاکانی پەکەکە کوژراون.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەیە چنگی بروسکەدا دوو سەربازی وڵاتەکەی کوژراون.

لە گوێرەی بەیاننامەکەی سویای تورکیا، ئەو دوو سەربازەی سوپای وڵاتەکەی یەکێکیان لە ڕووبەڕبوونەوەکان لەگەل گەریلاکانی پەکەکە بە بۆمبی دژە تانک بە سەختی بریندار بووە، سەربازەکەی دیکەشیان لە کاتی دابەزین لە هەلیکۆپتەر بریندار بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ڕوداوەکە ئەو دوو سەربازە رەوانەی نەخۆشخانە کراون و بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە گیانیان لەدەستداوە.

سوپای تورکیا لە ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگەوە دوو ئۆپراسیۆنی لە یەک کاتدا لە دژی گەریلاکانی پەکەە لە ناوچەی مەتینا و ئاڤاشین لە ناوخۆیی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *