نرخی نەوتی خاو بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

دەنگ نیوز

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینێكی گەورەی تۆماركردو بەرمیلێك نەوتی برێنت نزیكەی دۆلارو نیوێك لە نرخەكەی كەمبووەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 30-4-2021، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بۆ 66 دۆلارو 70 سەنت دابەزی، ئەمەش لەكاتێكدایە بەیانی ئەمڕۆ بە 68 دۆلار و 16 سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو.

هاوكات، نەوتی خۆرئاوای تەكساسیش لە ئەمریكا بەهەمان شێوە دابەزینی تۆماركرد و لە 64 دۆلار و 56 سەنتەوە بۆ 63 دۆلار سەنت 55 سەنت دابەزی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *