بەهۆی تەقینەوەیەك چوار سەربازی سوپای عیراق كوژران
دەنگ نیوز
لەناوچەیەكی باكووری بەغدا، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو، چوار سەربازی سوپای عیراق كوژران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەر بە ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكانی عیراق، لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردووە، لەكاتی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لە قەزای تارمییەی باكووری بەغدا بۆ راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش، بۆمبێكی چێندراو بە كاروانێكی هێزەكانی سوپای عیراقدا تەقییەوەو لەئەنجامدا چوار سەرباز كوژران.
تا ئێستاش ھیچ لایەنێك بەرپرسارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكە رانەگەیاندووە.