پارتی بە 55 كاندید بەشداری هەڵبژاردنی عێراق دەكات
دەنگ نیوز
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ڕایگەیاند،پارتی لە 11 پارێزگای عیراق بە 55 كاندید بەشداری هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەڕلەمانی عیراق دەكات.
خەسرۆ گۆڕان، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عیراق 55 كاندیدی هەیە بۆ ئەوەی لە پارێزگاكانی عیراق بەشداری هەڵبژاردنی داهاتوبكات..
وتیشی، ئەم هەڵبژاردنەجیاوازدەبێت لەهەڵبژردنەكانی رابردوو لەبەر ئەوەی پێشتر لە ڕێگەی لایەنە سیاسیەكانەوە بانگەشەیان بۆهەڵبژاردن دەكرد بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا بەهۆی دابەشكردنی كورسی پارێزگاكان بەسەر چەند بازنەیەكدا تەنها كاندیدەكە دەتوانێت بانگەشە بكات.
خەسرۆ گۆڕان راشیگەیاند، هەرچەندە پارتی لەكەركوك نییە بەڵام بۆ ئەو پارێزگایەش كاندیدی دەبێت
باسی لەوەشكرد، هەموو هاوڵاتییەك مافی دەنگدانی هەیە بە هەركاندیدێك لەبەر ئەوەی دەنگدان مافێكی دەستوریە هەموو عیراقییەكان.
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ئاماژەی بەوەشكرد، پارتی بە فەرمی هیچ هاوپەیمانێتیەكی لەگەڵ هیچ حزب و لایەنێكی سیاسی نەبەستووەو بەتەنها بەشداری هەڵبژاردن دەكات.