حكومەتی هەرێم: بۆشایی ئەمنی بووەتە دەرفەت بۆ تیرۆرستانی داعش

دەنگ نیوز

حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت،  هاوكاری و هەماهەنگیی ئەمنیی نێوان سوپای عیراق و هێزی پێشمەرگە، ئامانجی سەرەكی حكومەتی هەرێمە و هەمیشە ئامادەیی خۆشی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕیوە.

جووتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامی حكومەتی هەرێمی لەبارەی پەلامارەكەی شەوی رابردووی چەكدارانی داعش بۆسەر سەنگەرێكی هێزی پێشمەرگە لە نزیك پردێ بڵاوكردەوە كە تیایدا ئاماژە بەوەكراوە:” ئەم رووداوە لە دوای ئەوە دێت كە حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشتر و ئێستاش چەندین جار حكومەتی عێراقی فیدڕاڵی ئاگاداركردۆتەوە كە ئەو شوێنەی ‌ تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر كە كەوتووەتە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بۆشایی ئەمنیی تێدا هەیە و بۆتە دەرفەتێك بۆ ئەوەی تیرۆرستانی داعش خۆیانی تێدا ڕێكبخەنەو و بەمەش مەترسیەكی جددی لەسەر ناوچەكە دروست دەكات.

ئەوەش روونكراوەتەوە:” هاوكاری و هەماهەنگیی ئەمنیی نێوان سوپای عییراق و هێزی پێشمەرگە ئامانجی سەرەكی حكومەتی هەرێمە و هەمیشە ئامادەیی خۆیشی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕیوە. “

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *