لە هەولێرباندێکی بازرگانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیرکران

دەنگ نیوز

بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، باندێکی بازرگانی ماددەهۆشبەرەکانیان لە شارى هەولێر دەستگیرکردووە کە بڕى ۷٠٠ گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆرى کریستاڵیان پێبووە.

بەپێى زانیارى ڕاگەیەندراوەکە تۆمەتبارەکان، ماددە هۆشبەرەکەیان لەناو دوو ئامێری دروومان شاردوەتەوەو بەنیازبوون لەڕێگای کۆمپانیایەکی گواستنەوە ڕەوانەی ووڵاتی بەریتانیای بکەن.

دەقى ڕاگەیەندراوەکە:

دوای بەدواداچوونێکی وورد  لەلایەن ئەفسەر و بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۱ / ٥ / ۲٠۲۱ لەشاری هەولێر توانرا باندێکی بازرگانی ماددەهۆشبەرەکان کە لە دوو کەس پێکهاتبوون بەناوەکانی ( ع ـش ـ ح ) و ( چ ـ ع ـ ع ) دەستگیربکرێن لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی  بڕی ( ۷٠٠ گرام ) ماددەی هۆشبەر  لەجۆری( کریستاڵ ) شایەنی باسکردنە ماددە هۆشبەرەکەیان لەناو ( ۲ ) دوو ئامێری دروومان شاردبوویانەوە و بەنیازبوون ماددەهۆشبەرەکە لەڕێگای کۆمپانیایەکی گواستنەوە ڕەوانەی ووڵاتی ( بەریتانیا )ی بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *