داوادەکرێت نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری درێژبکرێتەوە

دەنگ نیوز

فازڵ غەزاوی، ئەندامی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ داوای لەکۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کرد ماوەی نوێکردنەوەی کارتی دەنگدانی بایۆمەتری درێژبکرێتەوە لەپێناو ئەوەی ژمارەیەکی زیاتری دەنگدەران لەهەڵبژاردنەکان بەشداربن.

فازڵ غەزاوی ئاماژەی بەوەکرد، درێژکردنەوەی ماوەی نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری یارمەتیدەرە بۆئەوەی ژمارەیەکی زیاتری هاوڵاتیان بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن، وتیشی: کەمی ژمارەی دەنگدەران دەگەڕێتەوە بۆ نەمانی متمانەی هاوڵاتیان بە پڕۆسەی سیاسی و ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.

پێنجشەممەی ڕابردوو، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند كە لە 1ی ئایارەوە تۆماركردنی کارتی بایۆمەتری دەوەستێت‌ و تەنها پرۆسەی دابەشكردنی كارت بەردەوام دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *