بریندارێکی رووداوەکەی ئەمڕۆی هەولێر گیانی لەدەستدا
دەنگ نیوز
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە رووداوێکی تەقەکردندا لە شوقەکانی کواترۆ MRF، زاوایەک لە لایەن خەزورییەوە بریندار کرا، کەمێک پێش ئێستا گیانی لەدەستدا.
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتی:” ئەو کوڕەی ئێوارەی ئەمڕۆ بریندارکرا کەمێک پێش ئێستا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شەقامی ٤۰م نزیک شوقەکانی کوارترۆ، بەهۆی كێشەیەکی خێزانی (ڕابەر نورالدین عبداللە ) تەمەن (۳۱) سال لەگەڵ ماڵە خەزوری دەبێتە دەمەقاڵیان و بەهۆیەوە بە سەختی بریندار بوو.گگ