خانمانی بارسێلۆنا گەیشتنە کۆتایی چامپیۆنزلیگ
تیپی تۆپی پێی خانمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە قۆناخی پێش کۆتایی جامی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، توانی بە ئەنجامی 2-1 بەسەر یانەی پاریس سانجێرمان سەربکەوێت و بگاتە یاریی کۆتایی جامی یانە پاڵەوانەکانی خانمان.
گۆڵەکانی یانەی بارسێلۆنا لە خولەکی 8، 31 لە رێگەی لیکی مارتینیز تۆمار کران، گۆڵەکەی پاریس سانجێرمانیش لە خولەکی 34 ماری ئەنتۆنیۆ کاتۆتۆ تۆمار کرا، بەم ئەنجامەش بە جیاوازی گۆڵی هەردوو یاریی چون و گەڕانەوە و بە ئەنجامی 3-2، یانەی بارسێلۆنا گەیشتە یاریی کۆتایی و لە 16ی ئەم مانگە رووبەڕووی یانەی چێڵسی دەبێتەوە.
ئەمە دووەم جار لە ماوەی سێ وەرزدا خانمانی بارسێلۆنا دەگەنە یاریی کۆتایی جامی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ تیپی خانمانی بارسێلۆنا، بەهۆی گەیشتنی یانەکەی بە فایناڵی چامپیۆنزلیگ ئاهەنگی گێڕا.