کۆتایی ساڵی خوێندنی ئەمساڵ دیاری‌کرا
دەنگ نیوز
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی لەسەر پرۆسەی خوێندن دەرکرد و رایگەیاند، 22-6-2021، کۆتایی ساڵی خوێندن دەبیت و تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەن.
لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی بەڕێوابەراتی گشتی پەروەردەی شارەکان کراوە و واژۆی د. سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی لەسەر تێیدا هاتووە، قۆناغى ( 1 تا 3 )ى بنه‌ڕه‌تى به‌رده‌وام ده‌بن له خوێندنى ناو پۆل و ده‌بێت هه‌رچوار نمره‌ى هه‌ڵسه‌نگانیان هه‌بێت به ره‌چاوكردنى ئه‌وه‌ى چواره‌م هه‌ڵسه‌نگاندن له كاتى تاقیكردنه‌وه‌ى كۆتایی ساڵ دابنرێت كه له 22/6/2021 ئه‌نجام ده‌درێت.
لە نووسراوەکەدا هاتووە، پۆلەکانی (4 تا 11) بەردەوام دەبن لەناو پۆل و پێویستە نمرەکانی هەڵسەنگاندنی یەکەم (10) نمرە و تاقیکردنەوەی نووسینەکی (20) نمرە و هەڵسەنگاندنی دووەم (10) نمرە ئەنجامبدەن و تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵیان لە سەر (60) نمرە لە 22/6/2021 ئەنجامدەدەرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەکاتی دەستپێکردنی خوێندنی ناو پۆل ئەو قوتابیانەی فۆڕمی بەڵێننامە پڕدەکەنەوە کە بەشداری خوێندنی ناوپۆل ناکەن، ئەوا نمرەی بەدەستهاتووی تاقیکردنەوەی نووسینەکی (20) نمرە دابەشی دوو دەکرێت و لە شوێنی ئە هەڵسەنگاندنانە دادەنرێت کە نمرەی نییە.