کەشناسی پێشبینی بارانبارین دەکات
دەنگ نیوز
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و ئەگەری بارانبارین هەیە.
ڕۆژی دووشەممە کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، پێشبینی دەکرێت پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناوچە شاخاوییەکانی کوردستان باران ببارێت.
هەر بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەی پلەکانی گەرما لەپارێزگاکانی هەرێم بەرزدەبنەوە و ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمساڵ ئاستی بارانبارین بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکرد و زووتر لەوادەی ئاسایی خۆی پلەکانی گەرما لەهەرێم بەرزبوونەوەیان بەخۆیانەوەبینی.