کەرکووک.. داعش دوو هێرشی کردەسەر حەشدی شەعبی

دەنگ نیوز

ئەمشەو چەکدارانی داعش لە دوو قۆڵەوە هێرشیانکردووەتە سەر سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە نزیک زنجیرە چیای حەمرین و ڕۆژئاوای شاری کەرکوک، لە ئەنجامدا چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژرا وە و دوو سەرباز و دوو چەکداری حەشدیش برینداربوون.

جەودەت عەساف لپرسراوی ڕاگەیاندنی لیوای ١٦ی هێزەکانی حەشدی شەعبی بەتۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، هێرشەکە لەڕێگای گولـلە هاوەنەوە بووە بۆ سەر هێزەکانی لیوای ١٦ی سەر بەمیحوەری باکوری هێزەکانی حەشدی شەعبی لە نێوان گوندی بەشیر و ناحیەی رەشادی ڕۆژئاوای کەرکوک، بەهۆی هێرشەکەوە کوژراوێک وبرینداربوونی دوو چەکداری دیکەی لەڕیزەکانی حەشد لێکەوتۆتەوە.

لە لایەکی دیکەوە هەر ئەمشەو داعش لەناوچەی وادی شای لەباشوری قەزای داقوق و نزیک لە زنجیرە چیاکانی حەمرین لەباشوری کەرکوک ،هێرشی کردە سەر فەوجی چواری لیوای ٣٤ ی سەر بەفیرقەی نۆی هێزەکانی سوپای عێڕاقی بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان دوو سەرباز برینداربوون.

بەپێی زانیاریەکانی تۆڕی هەواڵی ژیان هێرشەکە لەڕێگای بۆمبی چێنراوەوەبووە کاتێک کاروانێکی هێزەکانی سوپا لەو ناوچەیە هەڵمەتێکی چاودێرییان ئەنجامداوە.

لە دوای هێرشەکانیش هێزێکی زۆر لەو ناوچانە بڵاوەیان پێکراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *