جەباریاوەر: داعش شانه نوستووه‌کانی زیندووکردووەتهوه
دەنگ نیوز
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، داعش وه‌کو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ته‌واو نه‌بووه و کۆتایی نه‌هاتووه، ورده ورده خۆی ڕێکده‌خاته‌وه و شانه نوستووه‌کانی زیندوو کردۆته‌وه و ده‌یه‌وێت فشارێکی زیاتر بکات له‌به‌رئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت که ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هه‌رماوه.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا، جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە، “یه‌کێک له بڕیاره‌کانی کۆبوونه‌وه‌کانی پێشتری نێوان هه‌ردوو لیژنه‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کانی عێراق ئەوەبوو که ده‌بێت له‌هه‌موو ناوچه ناکۆکەکان، به‌تایبه‌تی لە سه‌ڵاحه‌دین، دیاله، که‌رکوک، هه‌ولێر و موسڵ هێڵی هاوبه‌شی به‌رگری هه‌بێت له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا، هێزی هاوبه‌شیش هه‌بێت بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچانه”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تاوەکو ئێستا هه‌نگاو نه‌نراوه بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و بابه‌ته، چونکە لێپرسراوانی باڵای هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داوای چالاککردنی ئه‌و ڕێککه‌وتنانه‌ی تر ده‌که‌ن که پێشتر کراوه له کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌و لیژنانه، بۆئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بکرێت له‌ڕووی مه‌یدانییه‌وه.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێشتر لایه‌نی حکومه‌تی فیدڕاڵی عێراق و لیژنه‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی و ئه‌منی جددی نه‌بوون به‌هۆی بوونی کێشه له نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی فیدڕاڵی عێراق، چونکە کێشه‌ی سیاسی له‌ناو خودی عێراقدا هه‌یه.
دەشڵێت: “پێشتر بابه‌ته سه‌ربازییه‌کان به‌لارێدا ده‌برا، فشاری سیاسی هه‌بوو له‌عێراق که ئه‌مه جێبه‌جێ نه‌کرێت، بۆیە ده‌بێت ئه‌و فشاره سیاسیه لاببرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی داعش هه‌یه و کاروباری ئه‌منی و سه‌ربازی جیابکرێته‌وه له‌کاروباری سیاسی”.
دەربارەی هۆکاری خۆڕێکخستنەوەی داعش لەئێستادا، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگەیاندووە، هۆکارەکەی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که ورده ورده داعش خۆی ڕێکده‌خاته‌وه و له نێوان عێراق و سوریا ده‌روازه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ده‌توانێت جوڵه بکات و شانه نوستووه‌کانی زیندووکردۆته‌وه و ده‌یه‌وێت فشارێکی زیاتر بکات له‌به‌رئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت که ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هه‌رماوه و ده‌توانێت زیان بگەیەنێت.
جەبار یاوەر راشیگەیاندوە، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌وڵده‌دات زیاتر سه‌نگه‌ره‌کان و هێڵە به‌رگرییه‌کانی توندتر و باشتر بکات، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامیان هه‌یه که پشتیوانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه بکه‌ن له‌ڕووی مه‌شق و له‌ڕووی ئاسمانی و له‌ڕووی هه‌واڵگری و له‌ڕووی ڕاوێژکارییەوە، له‌ئاستی عێراقیشدا هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و ڕێککه‌وتنانه‌ی که له‌بواری هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی و ئه‌منی هەیە، جێبەجێیان بکەن.