لە عێراق قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەری راگەیێندرا

دەنگ نیوز

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی خۆیدا، بڕیاریدا بۆ ماوەی دەڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆ سەرتاسەری ڕابگەیەندرێت.

بە گوێرەی بڕیارەکە قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەری لە ڕۆژی ١٢ی ئایارەوە بۆ ٢٢ ئایار دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

وە لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا ئاماژەی پێکراوە، لە ماوەی ئەو ١٠ ڕۆژەی قەدەغەی هاتووچۆدا، مۆڵ و چێشتخانە و کافتریا و قاوەخانەکان و هۆلەکانی سینەما و سەیرانگاکان و هۆڵی بۆنە و ئاهەنگەکان و هۆڵەکانی مەساج و وەرزشی دادەخرێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *