تەندروستى هەولێر: داوا لە هاوڵاتیان دەکەین بەردەوامبن لە وەرگرتنى ڤاکسین

دەنگ نیوز

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، لە ئاگادارینامەیەکدا، ڕایدەگەیەنێت، پرۆسەى پێدانى ڤاکسین لە جۆری سینۆفارم SINOPHARMA دابەش دەکرێت و داواش لە هاوڵاتیانی شارەکە دەکات بەردەوام بن لە ناو تۆمارکردن لە پۆرتالی فەرمی وەزارەتی تەندروستی، بۆ وەرگرتنى ڤاکسینەکە.

دەشڵێت: ئەو هاوڵاتیانەی کەوا ژەمی یەکەمی ڤاکسینی فایزەر Pfizer  یــان وەرگرتووە، لەهەفتەی داهاتووەوە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی ژەمی دووەمی ڤاکسینی فایزەر.

دەقى ئاگاداریەکە:

سەبارەت بە پرۆسەی پێدانی ڤاکسینی کۆڕۆنا لە پارێزگای هەولێر ئەم پڕۆسەیە بەردەوامە لە بنکە تەندروستیەکان لە جۆری سینۆفارم SINOPHARMA    دابەش دەکرێت و داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین بەردەوام بن لە ناو تۆمارکردن لە پۆرتالی فەرمی وەزارەتی تەندروستی، لەو کاتەی نۆرەیان هات سەردانی بنکەی تەندروستی بکەن لە پێناو پاراستنی تەندروستی هەموو لایەك

ئەو هاوڵاتیانەی کەوا ژەمی یەکەمی ڤاکسینی فایزەر Pfizer  یــان وەرگرتووە ئاگاداریان دەکەینەوە کەوا ژەمی دووەم بە پێی ڕێنمایی زانستی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی حکومەتی عێراقی فیدراڵ ماوەکەی لەنێوان ۲۱ تا ۲۸ ڕۆژە دەکرێت لەم ماوەیە ژەمی دووەم وەربگیرێت بۆیه لەهەفتەی داهاتووە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی ژەمی دووەمی ڤاکسینی فایزەر.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

٥ی ئایاری ۲٠۲۱

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *