کلچدارئۆغلۆ هێرشی تووندی کردەسەر حکومەتی تورکیا

دەنگ نیوز

سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری دەڵێت، تورکیا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بەڕێوەدەبرێت.

کلچدار ئۆغلۆ سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری لە تورکیا رەخنەی لە دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی حزبی بزووتنەوەی نەتەوەیی گرتووە، کە وتبووی رەشنوسی نوێی دەستوری وڵاتەکە کۆتایی ھاتووە.

کلچدار ئۆغلۆ رایگەیاند، ئەو رەشنوسەی دەستور کە باخچەلی باسی دەکات نەیانبینیوە و لە ئێستادا دەوڵەتی تورکیا بە فەرمان و رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوە دەبرێت، متمانەش لە نێو دامەزراوەکانی دەوڵەت و دادگا و پەرلەمان و خەڵک نەماوە.

پێشتر دەوڵەت باخچەلی رایگەیاندبوو حزبەکەی رەشنوسی دەستوریان تەواو کردووە و لە ١٠٠ ماددە پێکھاتووە. 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *