عێراق و چین رێککەوتنی بازرگانیان کارادەکەنەوە

دەنگ نیوز

باڵیۆزخانەی چین لە بەغداد ڕایدەگەیەنێت، ڕێککەوتنی بازرگانی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق بەمنزیکانە بەگەڕدەخرێتەوە و ئاستەنگەکانیش چارەسەر کراون.

ڕاوێژکاری بازرگانی باڵیۆزخانەی چین لە بەغداد ڕایگەیاند، حکومەتی چین لەگەڵ حکومەت و بانکی ناوەندی عێراق، لە نزیکەوە کار بۆ بەگەڕخستنەوە ڕێککەوتنەکەی نێوانیان دەکەن، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، سەرەڕای لێکەوتە نەرێنییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، چین گەورەترین کڕیاری نەوتی عێراقە.


ئاشکراشیکرد، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ساڵانەی نێوان (چین و عێراق) گەیشتووەتە ٣٠ ملیار دۆلار، بەم نزیکانەش (چین) بەشداری دەکات لە بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری عێراق لە کەرتی (کارەبا و ئاو و پەروەردە و پەیوەندییەکان)دا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *