هاندەران دەگەڕێنەوە نێو یاریگاکان
بە فەرمی بڕیاری گەڕانەوەی هاندەران دراوە و پلانیش دانراوە بۆ گەڕانەوەی هاندەران بە شێوەیەکی یەکجاری.
بە فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا لەلایەن حکومەتی وڵاتەکەیەوە گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکرا بۆ گەڕانەوە هاندەران بۆ نێو یاریگاکان و دوایین دوو گەڕی کۆتایی پرێمەرلیگ هاندەران دەتوانن لە نێو یاریگادا ئامادەبن.
ئەو هاندەرانەی لە یاریگا ئامادەدەبن هاندەرانی یانەی میوان دەبن، واتا یانەیەک لە یارییەکدا هاندەر لە تیپی بەرامبەری دەبێت و لە یارییەکەی دیکەشدا هاندەرانی خۆی دەبێت.
رێژەی گەڕانەوەی ئەم هاندەرانە دیاریکراوە، ئەگەر هەیە رێژەکە %20 بێت و لە هەر یارییەکدا 9 هەزار و 500 هاندەر بە رێنمایی تەندروستییەوە ئامادەی یارییەکان بن.
لە دوای ئەم بڕیارەی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا، یوێفاش لەلایەن خۆیەوە بڕیاریدا بەشێک لە هاندەران بگەڕێنێتەوە نێو یاریگاکان و بە فەرمی مافی گەڕانەوەی هاندەران بۆ 8 هەزار هاندەر درا، لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگدا، کە رۆژی 29ـی ئەم مانگە لە ئیستەنبوڵ دەکرێت.