ئێران قەدەغەی هاتووچۆی لەگەڵ هەرێم درێژکردەوە
دەنگ نیوز
کۆماری ئیسلامی ئێران ١٦ ڕۆژی دیکە قەدەغەی هاتووچۆی گەشتیاری لەگەڵ هەرێمی کوردستان درێژکردەوە.
بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا، کۆماری ئیسلامی ئێران تا ٢١ ی ئەم مانگە قەدەغەی هاتووچۆی گەشتیاری درێژکردەوە.
ئەم بڕیارە لەکاتێکدایە بڕیار بوو ئەو قەدەغەیەی پێشتر ڕاگەیاندرابوو، تەنها تا دوو هەفتە بێت، بەڵام ئەمڕۆ تا ١٦ ڕۆژی دیکە درێژکرایەوە.
بڕیاری قەدەغەکە بۆ گەشتیارانە و ڕێگە بە شۆفێرەکانی ترانزێتی عێراقی و هەرێم نادرێت بچنە ناو پارێزگاکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە.