بەرپرسێکی باڵای سعودیە بەنھێنی سەردانی دیمەشق دەکات

دەنگ نیوز

حکومەتی ڕیاز بە نھێنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق ئاسایی دەکاتەوە.

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ھاوکات لەگەڵ بانگەشەکانی (بەشار ئەسەد) بۆ ھەڵبژاردن، حکومەتی ڕیاز پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق ئاسایی دەکاتەوە و (خالید حەمیدان) سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری سعودیە، بە نھێنی سەردانی دیمەشقی کردووە و چاوی بە (عەلی مەملوک) ھاوتا سورییەکەی کەوتووە.


ڕۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە، پەیوەندییەکانی حکومەتی دیمەشق بە حزبوڵای لوبنانی و بوونی سەربازگەکانی ئێران لەو وڵاتە، تەوەری کۆبوونەوەکانی نێوان (حەمیدان و مەملوک) بوون، بەڵام تا ئێستا ھیچ سەرچاوەیەکی ڕەسمی لە حکومەتی (ریاز و دیمەشق)، زانیارییەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *