هیومان رایتس وۆچ: نیگەرانن لەبڕیاری دادگای پێداچوونەوە
دەنگ نیوز
رێکخراوى هیومان رایتس وۆچ رایگەیاند، نیگەرانن لەبڕیاری دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کوردستان بۆ پەسەندکردنی بڕیاری زیندانیکردنی دەستگیرکراوانی بادینان و باوەڕیانوایە بڕیارەکە “ویستی سیاسی” لەپشت بوە و پێوەرەکانى دادگایەکى دادپەروەرانەى پشتگوێ خستوە.
بەڵقیس والى، نوێنەرى ڕێکخراوى هیومان ڕایتس وۆچ لەعێراق بەئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندوە، “هەست بەنیگەرانى سزادانى دەستگرکراوانى بادینان دەکەین بەهۆى ویستێکى سیاسى و ئاڕاستەکانى دادگاى پێداچونەوە کە پێوەرەکانى دادگایەکى دادپەروەرانەى پشتگوێ خستوە”.
بەرپرسەکەی ئەو رێکخراوە باوەڕی وایە بڕیارەکە ئەو ئەنجامە ڕوندەکاتەوە کە “تاچەندە دەسەڵاتدارانى هەرێم ئازادیی ڕادەربڕین پێشێل دەکەن”.