دادگای پێداچوونەوە سزای زیندانیکردنی دەستگیرکراونی بادینانی پەسندکرد
دەنگ نیوز
لەدەقی بڕیارەکەی دادگای پێداچونەوەی هەرێم، تۆمەتی وەرگرتنی پارە لەئەمریکاو ئەڵمانیا بۆ ئەنجامدانی کاری گێرەشوێنی بەسەرگیراوانی بادینان سەپێندراوە
نووسراوی دادگای پێداچونەوەی هەرێم بڵاوکرایەوە کە تیایدا سزادانی گیراوانی بادینانی پەسەند کردوەو تۆمەتی کاری گێرەشێوێنی بەسەر گیراوانی بادیناندا سەپێندراوە کە گوایە بۆ ئەو مەبەستە پارەیان لەئەڵمانیاو ئەمریکا وەرگرتوەو تا ئێستاش قونسولخانەی ئەو دو وڵاتە لەبەرامبەر ئەو تۆمەتانە بێدەنگن.
بەگوێرەی نوسراوەکە هەشت ڕۆژ بەر لەئێستا بڕیارەکە دەرچوە، بەڵام ڕاگەیاندنی دواخراوە.
هەر بەگوێرەی ناوەڕۆکی بڕیارەکە ئەو چالاک و ڕۆژنامەنوسانەی بادینان پارەیان لەکونسڵخانەی ئەمریکاو ئەڵمانیا وەرگرتوە بۆ کردەوەی ئاژاوە گێڕی، تا ئێستا ئەڵمانیا و ئەمریکا هەڵوێستی خۆیان لەسەر ئەو تۆمەتانە ڕانەگەیاندووە.