زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر ژنانی رۆژنامەنووس لە تورکیایە

دەنگ نیوز

بەپێی  ڕاپۆرتێکی هاوپەیمانێتی ژنان لە ڕۆژنامەگەریدا، وڵاتی تورکیا لە پلەی یەکەمی لیستی ئەو وڵاتانە دێت کە تێیدا دەستدرێژی و هەڕەشە بەرامبەر ژنانی ڕۆژنامەنووس بەکاردەهێنرێت.

ڕاپۆرتی چارەکی یەکەمی ٢٠٢١ هاوپەیمانێتی ژنانی ڕۆژنامەگەر ئاماژەی بەوە کردووە، ١١٤ ڕۆژنامەنووسی ژن لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە تورکیا ڕووبەڕووی دەستدرێژی و هەڕەشە بوونەتەوە.

دامەزراوەی جیهانی بۆ پشتیوانی لە ڕۆژنامەنووسانی ژن ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە، لەسەرەتای ٢٠٢١ وە ناوەندەکەیان ٣٤٨ حاڵەتی توندوتیژی و هەڕەشەی لەسەرتاسەری جیهان بەرامبەر ڕۆژنامەنووسانی ژن تۆمار کردووە.

ڕاشیگەیاندووە لە هەمان ماوەدا تێکڕای توندوتیژی و کەیسەکانی دژی ژنان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن ٢٨٤.٨٪ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەرزبووەتەوە.ب

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *