مالیكی: هەڵبژاردنی ئەمجارە مەترسیدارە

دەنگ نیوز

سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پشتیوانی خۆی بۆ هەنگاوەكانی حكومەت بۆ كرانەوە بە وڵاتانی كەنداو دوپاتدەكاتەوە و هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقیش بەمەترسی ناودەبات.

نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند: “پشتیوانی لە هەنگاوەکانی حکومەت دەکەم لە کرانەوە بە ڕووی وڵاتانی کەنداودا، چونكە هیچ کۆبوونەوەیەک لەنێوان سەرۆکی حکومەتەکانی پێشووتر نەکراوە.

لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقیش وتی”هەڵبژاردنەکانی داهاتوو مەترسیدارە و چونكە ژینگەیەكی ئارام فەراهەم نەكراوە و هاوكات لایەنە سیاسییەکان بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ گرتوە و خواستی شەقامی عێراقی جێبەجێنەكراوە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *